لێژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پێویستیی ڕوونکردنەوەی چەکی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی، پەیوەست بوونی ئەم ڕژێمە بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناڤۆکی و چاودێریی تۆکمەوتەواوی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ڕژێمی زایۆنیی دەرکرد.
لەم بڕیارنامەیەدا جەختیش کراوەتەوە کە ڕژێمی زایۆنی دەبێ لە بەرهەمهێنان یان تاقیکردنەوەی چەکی ناڤۆکی و بەدەستهێنانی خۆی ببوێرێت.
هەینی ڕابردوو لیژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە 170 دەنگی ئەرێنی داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی بێ چەک وچۆڵی ناڤۆکیی کرد لە ڕۆژئاوای ئاسیا .
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەتا ئێستا چەندین بڕیارنامەی دژ بە چەک و چۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی دەرکردووە، بەڵام هەموویان شێوازێکی ڕووکەشانەو ڕەمزییان هەبووە.
342/